Baran ئینگلیزی فێربە أيقونة

Baran ئینگلیزی فێربە

2.0.7 for Android
3.8 | 100,000+ عمليات التثبيت | المراجعات

Ribaz

هذا الوصف ل Baran ئینگلیزی فێربە

باران ( Baran English) ئەپێکی فێربوونی زمانی ئینگلیزییە تاکو فێری زمانی ئینگلیزی بیت، بەشێوەی دەنگ و نوسین و شێوازی خوێندنەوەی دەربڕینە ئینگلیزییەکان وەک خۆی. هەروەها تاقیکردنەوەت پێدەکات بۆ ئەو وانانەی دەیخوێنیت.
باشییەکانی باران ئینگلیزی (Baran English) ئەمانەن:
1- هاوکاریت دەکات تا هەنگاو بە هەنگاو و ئاست بە ئاست فێری زمانی ئینگلیزی بیت.
2- بێزار بووی لە لەبیرکردنی وشە ئینگلیزییەکان؟ ئایا دەزانی باشتیرین رێگا بۆ لەبەرکردنی وشەکان بریتییە لە تاقیکردنەوەی خۆت، ئەم بەرنامەیە بۆ هەربەشێک تاقیکرنەوەت پێدەکات، بەمەش هاوکاریت دەکات تا وشەکانت بێتەوەیاد.
3- بەشی کۆمەڵگا نزیکەی 10،000 دە هەزار وشەی تێدایە کە بۆ ئاستی مامناوەند تا وەکو ئاستی پێشکەوتوو دەبێت.
4- بەشی چات کراوەیە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت گوێ لە دەنگی رادیۆی ئەمریکا بگرن ونوسینەکانیان بنوسن.
5- سەدان وانەی جۆراو جۆری تێدایە لە ئێستا دا. بەڵام بە بەردەوامی بابەتی نوێی بۆ زیاد دەکرێت و بەبێ نوێکردنەوەی ئەپەکە بابەتەکانت بە دەست دەگات.
6- هەستناکەی بەردەوام گوێت لە بیستینی وشەکانی زمانی ئینگلیزی دەبێت بە جۆراو جۆر؟ یاخود زۆر کتێب و فێرکاری هەیە خوێندنەوەی وشەکان و دەربڕینەکانت بە هەڵە پێدەڵێت؟ لە باران ئینگلیزیدا بە هاوکاری پسپۆرەکانی زمانی ئینگلیزی توانیومانە شێوازی خوێندەوەی وشە و دەربڕینەکان بە کوردی بنوسین بە جوانترین شێوازی خوێندنەوە و بە ڕێنوسی کوردی. تەنها تاقیبکەوە بۆت دەردەکەوێت کە چەندەها وشەی ئاسان هەیە بە هەڵە خوێندوتەوە!
7- ئایا بە نمونە وشەی "Hot" بە "هات" یاخود "هۆت" دەخوێنیتەوە؟ لە راستیدا "هات" بە ئەمریکییە و "هۆت" بە بەریتانییە. بۆیە زۆر وشە هەیە لە زمانی ئینگلیزی سەرت لێدەشێوێت کە چۆن دەخوێندرێتەوە، ئێمە هەوڵمان داوە هەم بە شێوازی خوێندنەوەی ئەمریکی و هەم بە بەریتانی لە ئەپەکە شێوازی خوێندنەوەی وشەکە بنوسین.
8- هەر وانەیەک بکەیتەوە ئەوا بە شێوەی دەرهێل ( ئۆفلاین) لات تۆمار دەبێت و هەرکاتێک کاتت هەبوو بەبێ ئینتەرنێت وانەکان دەخوێنیتەوە. وانەکان قەبارەیەکەیان زۆر کەمە کە هەموویان کەمترن لە 1 مێگابایت و بەمەش رەچاوی هێڵی ئینتەرنێت کراوە لە کوردستان
9- ئەپەکە چەند وانەیەکی بێ بەرامبەری تێدایە و دەتوانی سەیریان بکەیت، بەڵام بۆ چالاککردنی هەموو وانەکان ئەوا پێویستە ئەپە بکڕیت. نرخی ئەپەکە زۆر هەرزانە تەنها 2000 هەزارە.
ئەوانەی کە دەپرسن بۆ ئەم ئەپە بە پارەیە؟
وەڵام: ئەم ئەپە شەونوخونی نزیکەی ساڵێکە تا بەرهەم هاتووە جگە لە تێچووی مادی. بۆیە گەر تەنها کتێبێکی بچوکی ئینگلیزی بکڕیت لە بازار ئەوا نرخی لە 5000 زیاترە، جگە لەوەی ئەو تایبەتمەندییانەی تێدانییە کە لەم ئەپە ئاسانکاری بۆ کردوویت.

تحديث Baran ئینگلیزی فێربە 2.0.7

چەند هەڵەیەک چارەسەر کراوە بۆ ئەندرۆیدی پایی

المعلومات

  • الفئة:
    التعليم
  • احدث اصدار:
    2.0.7
  • تحديث:
    2019-02-18
  • حجم الملف:
    3.9MB
  • المتطلبات:
    Android 4.0.3 or later
  • تم التحديث:
    Ribaz
  • ID:
    ribaz.com.baranenglish
  • Available on:
  • Baran English فێری ئینگلیزی بە
    Baran English 1.1
    1.9MB
    2017-04-26
    APK
    Picture
المراجعات
  • avatar
    زۆر زۆر سوپاستان دەکەم من فێری زۆر شت بووم بەڵام بۆچ بە باڵانسە من ئایپادم هەیە لەکەلاریش نیشتەجێم ناتوانم بە هیچ شێوەیە باڵانس و پارە بدەم بە کتێب باشترین بەرنامەیە کە کورد داینابێ بەڵام خۆزگە بەپارە نەبوایە من تەمەنم ۱۱ ساڵە و بەبۆنەی ئەم ئەپە هێندەی مێشکی ۲۰ ساڵانێک دەزانم دووبارە سوپاستان دەکەم خودا پاداشتان بداتەوە ❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤
    2020-09-24 12:31
  • avatar
    سه ره تا سوپاسى پيزانينتان ده كه م به لام بؤ چى به كؤد ده كريته وه ئه وه بؤ من نا ره حه تيه ده كرئ كؤد ده نانين خؤزگه به كؤد نابوايه مخا بن
    2020-06-22 10:01
  • avatar
    ✅✅
    2020-05-30 05:18
  • avatar
    سوپاس
    2020-04-30 07:41
  • avatar
    جامن بؤجى به رنا مه يه ك داونلؤدكةم كة بة بارةية من خؤم كتيبيكم هةية فيرى ئينكليزيت دةكات جا برام ئيمةش ئةوةندة كةر نين دةتوانين كه داواي بارةتان كرد ئيمةش بةرنامةكةدةسرينةوة
    2020-04-22 10:36
  • avatar
    کورد و پارە و خیانەت قەت تێر نەبن
    2020-02-18 06:26